Skip to the content
Menu

واژووی ١٣٢ هەزار هاووڵاتی رادەستی لێژنەی پێشمەرگە کرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١/٩/٢٠٢٠ بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێکی نیشتیمانی بۆ پێشمەرگە، لێژنەی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی ڕێڤینگ هروری سەرۆکی لێژنە و بەئامادبوونی عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لێژنەکە، پێشوازییان لەنوێنەرانی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی کرد.

لە دیدارێکدا کە لە هۆڵی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، نوێنەرانی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، واژووی سەد و سی و دوو هەزار هاووڵاتی ڕادەستی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کرد، کە داوایان کردووە ڕۆژێکی نیشتیمانی بۆ پێشمەرگە دیاری بکرێت.

لەلای خۆیانەوە لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، داواکاری و سەرجەم واژووەکانیان وەگرت و ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کرد ، بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و پێویست لەمبارەیەوە.