Skip to the content

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/4/14

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/14، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
- گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.