Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازيى له‌كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/4/25، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌نوسینگه‌ی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ چۆى کوانگ ژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌دا خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق و شێوازو میكانیزمی ده‌نگدان كراو د.هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند: "بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری له‌یه‌ك لیستیی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنی ده‌نگى ده‌نگده‌رانی كوردستان له‌و ناوچانه‌دا".