Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/٦ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە ئارشاک مەنوکیان کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا د. هێمن هەوامی گرنگی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا خستەڕوو، بەتایبەت لەسەر ئاستی کاری پەرلەمانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکتر.

لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا پیرۆزبایی خۆی گەیاندە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی پەسەند کردنی بودجەی عێراق، و هیوای خواست سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن.

لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر دروستکردنی گرووپی دۆستایەتی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی ئەرمینیا کردەوە.