Skip to the content
Menu

د.ڕێواز فایق: "پێوستە زیانلێکەوتووانی هەرێم لە کردەوە تیرۆریستییەکان و جەنگ سوودمەندبن لەیاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ی عێراق"

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/٧ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی کرد لە د. بەسمە محمد مستەفا کۆمسیار لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.

لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ کرا کە تایبەتە بە قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی شەڕی دژ بە تیرۆر و کردەوە تیرۆریستییەکان و زیانەکانی جەنگ.

لەلایەن خۆیەوە د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، کە خەڵکی هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری بەخشیوە لە شەڕی دژ بەتیرۆر و کردەوە تیرۆریستییەکان و بەهۆی تۆپباران و جەنگەوە زەرەر و زیانی زۆریان بەرکەوتووە، و پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە یاسای ژمارە ٢٠ ی ساڵی ٢٠٠٩ قەرەبووی زیان لێکەوتووان بکاتەوە.