Skip to the content
Menu

د.ڕێواز فایق پێشوازی له‌كونسوڵی گشتیی كۆمارى توركیا له‌هه‌رێم ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/19، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له‌ هاكان كاراجای كونسوڵی گشتیی كۆمارى توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا پیرۆزبایى هاتنی مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆزیان له‌یه‌كتر كردو باسیان له‌بارودۆخی سیاسی و ئابووری و رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌و جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌دا كردو جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كرایه‌وه‌.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى توركیا كراو جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتركردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرایه‌وه‌.