Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی ڕاپۆرتێك لەسەر شاڵاوەكانی ئەنفال ئامادە دەكات

بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی ليژنەی ڕاسپێردراو تایبەت بەشاڵاوەكانی ئەنفال، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى تێبینی و سەرنج و بەدواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ كێشەو گرفتەكانی ئیدارەی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ، لیژنه‌كه‌ راپۆرتی لیژنەی ڕاسپێردراوی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەیادی 33 ساڵەی شاڵاوەكانی ئەنفالى ئامادەكرد، بۆئەوەی لەدانیشتنی رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/14، بخرێتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان.