Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٠٢١/٤/٧ لیژنە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەکە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا، دوای گفتوگۆکردن ئەوانەی پێویستیان بە وەڵامدانەوە بوو وەڵامیان درانەوە، ئەوانەی تر ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.

دواتر بەگشتی باس لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا، دوای گفتۆگوکردن لەم بارەوە لیژنە بریاریدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بکات.