Skip to the content
Menu

لێژنەی ڕۆشنبیری و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تاوتوێی پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٢ بەمەبەستی پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بە سەرپەرشتی سەلمە فاتیح سەرۆکی لێژنە ، بە ئامادەبوونی فەیسەڵ عەباس ئەندامی لێژنە و نەوزاد علی ڕاوێژکاری لێژنەکە، پێشوازییان لە ئازاد حمدئەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەندرێن ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەنیکاکە کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرا، و لەلایەن نەقیب و ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کۆمەڵێک پێشنیاز و تێبینی خرانە ڕوو.
لە کۆتاییدا، لێژنەکە بڕیاریدا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکاتەوە.