Skip to the content
Menu

لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان پێشوازییان لە وەزیری کارەبا کرد

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٤/٥ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی علی حەمە ساڵح سەرۆکی لێژنە و جێگر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازییان لە کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی وەزارەت کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە هۆڵی لێژنەکە بەڕێوەچووە،بە تێر و تەسەلی تاوتوێی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا کرا، و بڕیاریاندا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە.