Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری یاسایی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پێشنیازە یاسا، ئەمرۆ دووشەمە ٢٠٢١/٤/٥ بەسەرپەرشتی د.بژارکوچەر سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ژمارەیەك لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ کۆمەڵێک پێشنیازە یاسا کرا و لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەدا چەندین ڕا و سەرەنج لەبارەیانەوە خرایەڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ھەریەك لە (پێشنیازی یاسای ڕێکخستنی ئامێرەکانی چاودێری لە ھەرێمی کوردستان) و (پێشنیازی بڕیاری رۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ) ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن، بۆئەوەی لەدانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت.