Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەندیدار بەكاری لیژنەكە، ڕۆژى چوارشەممە 2021/4/28، لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا، بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە تاووتوێی ئەو نوسراوانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون و وەڵامی ئه‌و نوسراوانه‌ش درایەوە كە پێویست بوون.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بودجەی پەرلەمانی كوردستان كراو لیژنە بڕیاریدا سەرۆكی دیوانی پەرلەمان و جێگرەكەی بانگهێشتی لیژنەكە بكات تایبەت بەو سەرنج و تێبینییانەی هەیانە.