Skip to the content

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم ڕێزلێنانی پەرلەمانی به‌خشییه‌ ئارێز عبداللە قادر

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامانى، پێشوازیی لە ئارێز عبداللە قادر کرد.
لەدیدارێكدا کە لەتەلاری پەرلەمان بەڕێوەچوو، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، بەناوی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەکەیانه‌وه‌ ستایشی هه‌وڵه‌كانی ناوبراویان كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 100 به‌ڵگه‌نامه‌ى باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر سه‌لماندنی كوردستانیبوونی كه‌ركوك و وه‌ك رێزلێنانێكیش له‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ى، لیژنه‌كه‌ وێڕای ده‌ستخۆشى و پێزانین، خەڵاتی ڕێزلێنانى په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌یان پێشکەش به‌ ئارێز عبداللە قادر کردو هیوایان خواست نموونه‌ی ئه‌مجۆره‌ گه‌نجه‌ بوێرو له‌خۆبردووانه‌ له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا زیاتر بێت.