Skip to the content
Menu

لیژنەى ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان تاووتوێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/27، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان تاوەکو ئەوانیش ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بکەن.
ھەر لەكۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە گفتوگۆ لەسەر ھەمواری یاسای ژمارە(16)ی ساڵی 1993 یاساى ھەڵگرتنی چەک کرا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆو دیاریکردنی مافەکانیان لەناو ئەو پڕۆژەیاساكە.
لەکوتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە بڕیاریدا چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت بۆ بەدواداچوونی واجیباتی ھێزەکانی ناوخۆو چەند بابەتێكی تری پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌.