Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەروەردەيی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/27، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای پەروەردەو فێرکردن گفتوگۆی لەسەر کراو سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوەکرد کە لەئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن حکومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان دەکرێت، ھەروەھا چارەنووسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو و تیایدا ئەندامان سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو و جەخت لەوە کرایەوە کەپێویستە ھەماھەنگیی تەواو ھەبێت لەنێوان لیژنەو ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بڕیارەکان کەدەریدەکەن.
دواتر بڕیاردرا نوسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیان و تواناسازی، ھەروەھا گرفتی قوتابیانی خوێندنی باڵا لەئەنجامی تاقیکردنەوەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا وۆرگشۆپێک لەسەر یاسای زانکۆ تایبەتەکان بەئامادەبوونی کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕو شارەزایان و نوێنەری وەزارەتی پەیوەندیدار ڕێکبخرێت بۆئەوەی لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت و ڕێکارە پەیڕەوەییەکانی لەسەر بگیرێتەبەر.