Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەگشتی باسی ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەكه‌ لەگەڵ شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کرا، ھەموو ئەو تەوەرو بابەتانە کەگفتۆگویان لەسەر کرابوو بۆ ئەندامان خرایەڕوو.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بەو تەوەرو بابەتانەى کە لەبەرنامەی کاری کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتیی ھەرێم کەبڕیار وایە ئەنجامبدرێت گفتۆگویان لەبارەوە کراو ئەندامانی لیژنەكه‌ بۆ سه‌رجه‌م پرس و بابه‌ته‌كان ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگوکردنیان، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.