Skip to the content

لیژنەی وزەو سامانەسرووشتییەکان پێشوازى له‌لیژنه‌ی کاری ھاوبەشی پارتە چەپەکانی کوردستان ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6، لیژنەی وزەو سامانەسرووشتییەکان و پشەسازی و بازرگانی، به‌سەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەو گولیزار ڕەشید جێگری لیژنەو کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەكه‌، پێشوازیى له‌لیژنەی کاری ھاوبەشی پارتە چەپەکانی کوردستان کرد، کە پێکھاتبوو لەھەریەك لە ھیوا عومەر، شنۆ عەبدولمەجید، ھەڤاڵ عەبدوڵڵا، بەختیار مستەفا، قه‌ھار محه‌مه‌د ئیسماعیل و خالد حەسەن مه‌حمود.
لەکۆبوونەوەکەدا، لیژنەی کاری ھاوبەشی پارتە چەپەکانی کوردستان لەڕێگه‌ی نووسراوێکەوە ناڕەزایەتی و واژۆی دەیان ھەزار ھاووڵاتییان سەبارەت بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبا لەھەرێمی کوردستان، گەیانده‌ لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان.
له‌به‌رامبه‌ردا لیژنەی وزه‌و سامانەسرووشتییەکان بڕیاریدا ناڕەزایەتییه‌كان لەڕێگەی یاداشتێکەوە بگەیەنێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان.