Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبۆنەی جەژنی قیامە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى خوشك و برایانی كریستییان دەکەین و هیوای جەژنێکی ئاسوودەو کامەرانتان بۆ دەخوازین.
هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم نەتەوەو ئاین و ئاینزاکانە، هەمیشە جەژن و خۆشییەکانمان لەسایەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکتر بەش کردووە.
لەم جەژنەدا جارێکیتر جەخت لەپێکەوەژیان و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، وڵات و نیشتیمان موڵکی هەمووانەو ئەرک و مافی بەسەر هەموومانەوە بەیەکسانی هەیە. هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خانەوادەو دۆست و ئازیزانتان بەخۆشی بەسەربەرن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر شادو بەختەوەربن.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٤ی نیسانی ٢٠٢١