Skip to the content
Menu

پڕۆژەیاسای پاراستنی ئاو ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرا

بەمەبەستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی ئاو و كێشەی جووتیارانی كەرتی پێنجى عەنكاوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لێژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پڕۆژەیاسای پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان-عێراق كراو ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد بۆ كارى پێویست.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر داواكارییەكانی جووتیارانی كەرتی پێنجی عەنكاوە كراو لێژنە بڕیاریدا هەركات جووتیارەكان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ گردبوونەوە ئەوە لێژنەكە سەردانیان بكات.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەبارەت بەكێشەو گرفتەكانی نێوان سەندیكای پزیشكانی ڤێتەرنەری و كۆمەڵەی كارمەندانی ڤێتەرنەریی كوردستان، راوێژكاری لیژنەكە راسپێردرا سەردانی هەردوولا بكات، بۆئەوەی لیژنەكە چارەسەری كێشەی هەردوولا بكات، چونكە هه‌ردوولا تەواوكەری یەكترن.