Skip to the content
Menu

سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/4/27، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له‌ د.ڕێواز فایق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد.
له‌دیدارێكدا باس له‌دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی نێوان حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان کراو هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو‌ چه‌ند پرسێکی ترى جێ بایه‌خی هاوبه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.