Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..
بەبۆنەی یادی چل و پێنج ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستەی دەکەم، هیواخوازم لە خەباتکردن و خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان و هەرێمەكەماندا بەردەوام بن.
حزبی سۆسیالیست یەکێکە لە حزبە کاریگەر و بە ئەزموونەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و لە شاخ و شاردا هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن بووە لە خاك و خەڵکی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەكەمان، لە شەڕی تیرۆریستانی داعش-یشدا ڕۆڵی كاریگەری کاکە حەمە و پێشمەرگەکانی دیار و بەرچاو بووە، وەك یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکانی بەرگریکردن لە کوردستان و شەهیدبوونی کاکە عەتای کوڕی کاکە حەمە لە شەری بەرگری لە کەرکووک، نموونەی لەخۆبردوویی و گیانفیدایی حیزبە تیکۆشەرەکەتانە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌م.
هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢١/٨/٨