Skip to the content
Menu

د.ڕێواز فایق لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە دیدارێکی ھاوبەشدا کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٢٩، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە نێچیرڤان بارازانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، د.ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە سەرۆکایەتيی ھەرێم چاوی بە ئیمانویل ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا کەوت.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دواین پێشھاتە سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی شنگال و موسڵ و ئەو ناوچانە کە بە دەستی تیرۆریستانی داعشەوە وێران کراون کرا، لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی ھاوکاریکردنی خەڵکی کەمپەکان و نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانیان و دڵنیایی پاراستنیان لە مەترسییەکانی تیرۆر کردەوە.
ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، جارێکی تر بەڵێنی پاراستنی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی مرۆیی و لۆجیستیی بۆ خەڵکی ئاوارە و زیانلێکەوتووی ناوچە وێرانکراوەکانی ژێر دەستی داعش دووپات کردەوە و ھیوای خواست بە زووترین کات خەڵکی موسڵ و شنگال بگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.