Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی سەید حەسەن سەید كەریم

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری شاری هه‌ولێر (سەید حەسەن سەید كەریم گردعازەبانی)، ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-مان بیست.
سەید حەسەن پارێزەر و یاساناس و کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی بوو، لە بواری کاری پەرلەمانیشدا وەك پەرلەمانتار و جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی، خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە دڵسۆز و چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەین، لە خوای گەوره داواکارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانه‌واده‌ و کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٨/٤