Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٣٠، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بە سەرپەرشتیی ڕۆمیو ھه‌کاری، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ئەو نووسراو و یاداشت و سکاڵایانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون، خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆکردنیان و ڕاگۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
پاشان سەردان و بەدواداچوونه‌ مه‌یدانییه‌كانی ئەندامان بۆ پرسەکانی پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌ خرانە ڕوو، دوای گفتوگۆکردنیان بڕیار درا سەردانی دەستەی سەربەخوی مافه‌كانی مرۆڤ و داواکاریی گشتی بکرێت بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی ھاووڵاتییان کە ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کراون، هه‌روه‌ها لیژنه‌ بڕیاریدا ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی بەسەر بکاته‌وه‌.
لە کوتایی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە بڕیاری دا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەژمارکردنی مۆڵەتی دایکایەتی، بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی ژن لە گوند و شارۆچکەکان بۆ ناو شار، ئەویش بەڕێگه‌ی ھەموارکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە.