Skip to the content

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای ڕێكخراوی ئافره‌تانی پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٢٤، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت، به‌ سه‌رپه‌رشتیی له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارى لیژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای ڕێكخراوی ئافره‌تانی پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ كرا كه‌ تایبه‌تن به‌ كێشه‌كانی ئافره‌تان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان، ئاماده‌بووان ڕا و سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌باره‌یانه‌وه‌ خسته‌ ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیشیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته‌ ڕوو.