Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان بەدواداچوون بۆ بەشێک لە پڕۆژە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ھەرێم دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست بە کاری لیژنەكه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٨/١٨، لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان، بە سەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەكه‌، کۆبووه‌وه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەشیک لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان كرا و ئەندامان ڕاو سەرنجی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ خستە ڕوو، دواتر بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت و بەدواداچوون بۆ بەشێک لە پڕۆژە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ھەرێم بکەن.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ بڕیارێکی دەستەی وەبەرھێنان کە تایبەت بە قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەری کردبوو.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە و ئامادەبووان سەرنجەکانی خۆیان لەسەر نووسراوانه‌ خسته‌ ڕوو و ئه‌وانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.