Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەری ساڵی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان پیرۆز دەكات

بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی (١٤٤٣)ی كۆچی و ڕووداوە مێژووییەكەی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام، (حەزرەتی محەمەد) دروودی خوای گەورەی لەسەر بێت لە شاری مەككەی پیرۆزەوە بۆ شاری مەدینەی ڕووناكەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان دەكەین، هیوادارین ئەم یادە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان ھێنابێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە ھەرێمی كوردستان پتەوتر بكات.
جارێكی تر ئەم یادە لە ھەموو لایەك پیرۆز دەكەین.
خوای گەورە خەڵك و خاكی كوردستان بپارێزیت لە ھەموو ڤایرۆس و ناخۆشییه‌ك.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢١/٨/٩