Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/٢٤، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەکە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا و دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان له‌باره‌یانه‌وه‌، ئەوانەى پێویستی بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەى تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان کرا کە دوای ئامادەکردنی لەلایەن لیژنەكه‌وه‌، بڕیارە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ وه‌رگرتنى ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆی.