Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنى لەسەر چەند پرسێکی گرنگى په‌یوه‌ست به‌ كارى لیژنه‌كه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/٣، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بە سەرپەرشتیی جه‌لال پەرێشان جێگری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەی لاوەکی کە بۆ بەدواداچوون لەسەر کوشتنی ھونەرمەند جوانڕۆ کەریم کە ماوەیەک بەر لەئێستا تەرمەکەی لە سنووری پارێزگای ھەولێر دۆزرایەوە پەسەند کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر پێشنیازەیاسای لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان و بڕیاردرا ھەنگاوەکان خێراتر بکرێن بۆئەوەی بتوانرێت لە وەرزی یاسادانانی داھاتوو ڕێکارە پەیڕەوییەکانی لەسەر جێبەجێ بکرێت و پەسەند بکرێت.