Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری شەھیدان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاروباری لیژنه‌كه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/٣١، لیژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بە سەرپەرشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پێشنیازەیاسای بزربووەکانی ھەرێمی کوردستان، کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، ئەندامان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر مادە و بڕگەکانى خستە ڕوو و بڕیاردرا سەرنجەکان جێگه‌یان بکرێتەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە پەیڕەوییەکان.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکان کاری پێویستییان لەسەر کرا و ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە بوو وەڵام درانەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچوونیان.