لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له هه‌رێمى كوردستان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد
![](/media/9626/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132748156980000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٣٠، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەڵسەنگاندن بۆ سه‌رجه‌م مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له هه‌رێمى كوردستان كرا و لیژنه‌كه ڕاپۆرتى خۆی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساكه ئاماده كرد و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كرد بۆئەوەی ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.