Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای هەمواری یه‌كه‌می یاسای بزربووەکان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای هەمواری یه‌كه‌می یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٢٣، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەڵسەنگاندن بۆ گشت مادە و بڕگەکانی ڕاپۆرتەکە کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرا بۆئەوەی خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.