Skip to the content
Menu

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری چەند پرسێکى گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەمەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگى پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٨/٢، لیژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری، بە سەرپەرشتیی عه‌بدولسه‌تار مه‌جید سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆیوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی ئاوی ھەرێم کرا و لیژنە بڕیاریدا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ کاری پێویست.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ قسەکردن بوو لەسەر پڕۆژەیاسای بنەتۆ لە ھەرێمی کوردستان دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان بڕیاردرا بانگھێشتی کۆمەڵێک کەسایەتیی شارەزا و پسپۆڕ لەو بواره‌دا بکرێت بۆئەوەی سوود لە ئەزموونیان وەربگیرێت بۆ ده‌وڵه‌مندكردنی زیاترى پڕۆژەیاساکە.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە پێشوازی و پشتگیریی لە بڕیاری پەرلەمان کرد لەبارەی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، لیژنە بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەى دا بۆئەوەى سەردانی ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو بکەن.