Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی کار لەسەر چەند پێشنیازەیاسایەک دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازەیاسایەک، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/٣١، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر، بە سەرپەرشتیی د. شایان کاکە ساڵح، جێگری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ھەردوو پێشنیازەیاسای ھێزکاری تەندروستی و پێشنیازەیاسای جیاکردنەوەی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیی تەندروستی، ئامادەبووان سەرنج و پێشنیازەکانیان خستە ڕوو و بڕیاردرا لە ماەوی ئایندەدا ھەردوو پێشنیازەیاساکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی بکەن تا ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆى وه‌ربگرێت و بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بكرێت.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشت و داواکارییانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکان کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچوونیان.