Skip to the content

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٣)ی ئاساییی خولى پایزه ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٢

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠:٣٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٢٢، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕِۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پڕۆژەیاسای (چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق).
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی ڕاپۆرتی لێژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بەهۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە.