Skip to the content

بڕگه‌یه‌كی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٨ زیاد كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ واژۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌ و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه‌، تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (پێنجه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (١١)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٨ زیاد كراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمى خاڵی (١) له‌ بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (٤٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (پێنجه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (١١)ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٨، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ى لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ ساڵڕۆژی ڕێككه‌وتننامه‌ى تاوانی جینۆساید و سزادانی بكه‌رانی ١٩٤٨/١٢/٩.