Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری یۆنان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/٨ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د.ستاڤڕۆس کیمیریس کونسوڵی گشتی کۆماری یۆنان کرد.

لە دیدارێکی نێوانیاندا، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، کە لە ئێستادا جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادی کردووە.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان کرایەوە لە گشت بوارێکد ابە تایبەتی لە رووی کاری پەرلەمانیدا.