Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە قوتابی (سەرکان سەروەر)ی بەهرەمەند کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۱/۱۲/٦ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە قوتابی بەهرەمەند سەرکان سەروەر کرد.
لەدیدارێکدا، قوتابییە بەهرەمەندەکە باسی لە ھەوڵەکانی خۆی بۆ فێربوون و زانست وگەیشتنی بە دواڕۆژێکی پڕشینگدار کرد، هاوکات کتێبی(lntroduction To Human Anatomy& physiology) کە لە نووسین ئامادەکردنی خۆیەتی بە دیاری پێشکەش بە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.
لای خۆیەوە د. هێمن هەورامی سوپاسی ئەو قوتابیەی کرد بۆ دیارییە بە نرخەکەی، هاوکات خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بە هەبوونی بەهرەمەندێکی لەم شێوەیە و هیوای دواڕۆژێکی گەشی بۆ خواست، هەروەها ستایشی ڕۆڵی دایک و باوک و مامۆستاکانی ئەو قوتابیە بەهرەمەندەی کرد لە پێگەیاندن و ڕێ نیشاندانی نەوەکانی داهاتووی کوردستان، کە قوتابییەکی نمونەیی هاوشێوەی سەرکان سەروەری لێ بەرهەمهاتووە.