دوو لیژنهی پهرلهمان بهیاننامهیهك سهبارهت به كوژرانی ئهفسهرهكهی سلێمانی دهردهكهن
![](/media/10502/kurdistan-parliament_-bphoto.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132831802640000000)
بهیاننامهى هاوبهشی ههردوو لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ له پهرلهمانی كوردستان
بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیاندا، مەفرەزەیەکی بەڕێوبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، ڕووبەڕووی ڕووداوێکی تەقەکردن بوونەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی دیکەش بریندار بوون.
وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەی بەڕێز نەقیب محەمەد لەتیف و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی پۆلیسی بەڕێوبەرایەتییەکە، دەخوازین و دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت تاوانکاران و ئەنجامدەرانی ئەو کارە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و سزای تووند بدرێن، دەبێ بەشێوەیەکی خێراتر کار لەسەر ڕاسپاردەکانمان بکرێت بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت و پێداچوونەوە و تووندکردنی پێدانی مۆڵەت بۆ کەمکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی لەمجۆرە ڕووداوانە.
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ
٢٠٢١/١٢/٥