Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى ڕاپۆرت سەبارەت بە داهاتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانى لێژنه‌كه‌ ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان  بە ڕِوونی له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان خستە ڕوو.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە، ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ورد بوو سەبارەت بە داهاتی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی لە دانیشتنی سبه‌ی پەرلەمانی کوردستاندا بخوێندرێتەوە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی بکرێت.