Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیى بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە، پێشوازیی لە خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی کرد.
لە دیدارێکدا کە لە ھۆڵی لێژنە له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەسەر کاری هەماهەنگیی زیاتر و بەدواداچوونی ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی تایبەت بە خەرجیی ئەو بڕە پارەیەی بۆ ڕِووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو.
ھەروەھا چەند پرسێکی تر کە پەیوەندیداربوون بە دۆخی دارایی و گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی ھەرێم تاووتوێ کران و بریاری پێویست وەرگیرا.