Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی چەند پرسێک پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەسەرپەرشتی عبدالستار مجید سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکاران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئەو نووسراوانەی کە ئاراستەی لێژنە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستیان درایەوە.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێوەرەکانی بیر لێدانی کشتوکاڵی کرا، بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست زانرا کە پێوەرەکان نەمێنن بۆ بیرلێدانی کشتوکاڵی، ھەروەھا پەیوەست بە بیر لێدانی بێ موڵەت کە بەمەبەستی کشتوکاڵی بەکاردەھێنرێت.

کێشەکانی کشتوکاڵی گوندی کەونەباک لە قەزای بەردەرەش، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بوو دوای گفتوگۆکردن، بریاردرا لێژنەیەک پێکھێنرێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.