لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتیی وەبەرھێنانی سلێمانی کرد
![](/media/10629/264948726_627028095204205_6338459773900978001_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132838139940000000)
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كار‌و پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە٢٠٢١/١٢/١٢، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه و بە یاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و به‌شێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌کە، سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتیی وەبەرھێنانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی کارگێڕی دەستەکە کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا چەندین پرسی گرنگ لە نێوان ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە ئەو پرۆژانەی مۆڵەتی وەبەرهێنانيان هەيه و کەچی کاریان تێدا ناکرێت، بەتايبەتی پرۆژەکانی نيشتەجێبون.
ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پلانی پرۆژەكان و پێكهاتەكانی ناو پرۆژەکا ، ھەروەھا لە ھۆکارەکانی دروست نەکردنی بنكەی تەندروستی و قوتابخانه و بینا خزمەت گۆزارییەکانیان کۆڵیەوە، هاوکات بەدواداچوون بۆ نرخی خزمەتگوزاريیەكان و تاپۆ كردنی يەکەکانی نیشتەجێبوون کرا.