Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئاینی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لێژنەكە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠٢١/١٢/١٣ لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.ھەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه‌، كۆبووەی ئاسایی خۆی ساز كرد.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لێژنەی ئەوقاف‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن وگۆڕینەوەی بیرورای ئەندامان ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

پاشان باس لە کردنەوەی ھۆلی بۆنەکان کرا بۆ بەرێوەچوونی پرسە، بۆئەمەش بەپێویست زاندرا ھەماھەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای کۆرۆنا بکرێت بۆدەرکردنی بریار و رێکاری تازە بەرەچاوکردنی رەوشی سەرما و سۆلە لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە باس لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا سەبارەت بە بابەتێکی نێو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی، داوا لە وەزارەتی پەروەردە کرا لە کاتی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن ئەم دەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لاببردرێت و رێز لە پیرۆزییەکانی ئاینی بگیرێت و رێگە بە بێ رێزیکردن بە هیچ ئاین و ئاینزایەک نادرێت لەکوردستان، و پارێزگاری لە رەوشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو ئاین وپێکهاتەکان بکرێت و ئەم جۆرە بابەتانە تێکەڵ بەھیچ ملـملانێیەکی سیاسی نەکرێت.