لێژنەی دەستپاکی لەگەڵ ڕێکخراوی ستۆپ کۆ بووەوە
![](/media/10586/photo_2021-12-07_22-47-48.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132834320210000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/٨ لێژنەی دەستپاکی بە سەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازییان لە شاندێکی رێکخراوی ستۆپ کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوارەم ڕاپۆرتی چاودێری و ھەڵسەنگاندنی ھەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا سەرۆکی لێژنە سوپاسی ماندووبوونی ھەوڵەکانی ئەو رێکخراوەی کرد و ئاماژەی بەوە دا لێژنەکەیان کار لەسەر ناوەڕۆکی راپۆرتەکە دەکەن.