Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە تاووتوێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٧، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.

سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون، پاش تاووتوێکردنیان وەڵامی پێویستییان درایەوە.

تەورێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە، ته‌رخان کرا بۆ خوێندنەوەى بەدواداچوون و  ڕاسپاردەكانى لێژنەى كاروبارى پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەكانى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش بۆ سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە.

لە کوتاییشدا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر كۆبوونەوەى لێژنەكه‌ لەگەڵ سەرۆكى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزیرى پێشمەرگە و سەرۆكى دەستەى ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى هەرێم کە بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠، دەست پێبکات بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی لێژنە ڕاو سەرنجی خۆیان خستە روو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.