Skip to the content
Menu

لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە کاروباری لێژنە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/١٣ لێژنەی وزە سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی، بەسەرپەرشتی علی حمە ساڵح سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوونی لێژنەکە بۆ کێشەو کەمی بەرهەمهێنان و گرانی نرخی غاز تاوتوێ کرا، لیژنەکە بڕیاریدا بەیانی سێشەممە ٢٠٢١/١٢/١٤، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکەن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە کێشەو کەمی بەرهەمهێنان و گرانی نرخی غاز بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتی بکرێت.