Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی بوێر کرد

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/١٣، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، پێشوازی لە ڕێکخراوی گەنجانی بوێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێکخراوی گەنجانی بوێر ڕاسپاردەکانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی خۆیان ئاراستەی لێژنەی کاروباری یاسایی کرد، پێکهاتبوو لە چەندین توێژینەوە کە لەلایەن توێژەرانی بەتوانا و پسپۆڕ لە بوارەکەی خۆیاندا ئامادەکرابوون سەبارەت بە ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێم، پاشان لەلایەن هەردوولا گفتووگۆی چڕوپڕی لەبارەوە کرا و سەرۆک و ئەندامانی لێژنە پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێکخراوەکە خستەڕوو.