Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ده‌ستپاكی چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

ڕِۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٨، لێژنەی دەستپاکی، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌ڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی لێژنەی لاوەکیی ڕاسپێردراو بۆ پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها جەخت لەسەر ناردنی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی تر بۆ لیژنەی دەستپاکی کرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەسەر چارەسەرکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کە بەپێی یاسا ماوەی کارکردنی تەواو بووە تاووتوێ كرا و بۆ سه‌رجه‌م تەوەرەکانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بڕیاری پێویست وەرگیرا.