Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاووتوێکردنی چەند پرسێک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕِۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕِاوێژکارانى لێژنه‌كه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی ئەو نووسراوانەی کە ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستییان درایەوە.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کێشە کشتۆکاڵییه‌كانى گوندی کەونەباک لە قەزای بەردەرەش گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بڕیار درا لێژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بەمەبەستی بەدواداچوون، لێژنە بڕیاریدا سەردانی گۆمرکی ھەولێر و بەنداوی گۆمەسپان بکات.